عیراقی
لەبارەی دامەزراندنی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ پاسەوانی سنوور روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور تا ئێستا بڵاونەكراوەتەوە و بڕیارە بەمزووانە بڵاوبكرێتەوە و دامەزراندنەكە تەواوی عێراق دەگرێتەوە".
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "ئەو كەسانەی دوێنێ ناویان تۆماركردووە بۆ دامەزراندن بە پاسەوانی سنوور لە رێگەی لینكێك كە بڵاوكرایەوە ئەو لینكە تایبەتە بە "پەیمانگەی باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و كارگێڕی" بۆ پارێزگاكانی عیراق و ناوچەكانی مادەی 140ی دەستورە و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە".
باسی لەوەشكردووە "فۆرمی تایبەت بە پاسەوانی سنوور تاكو ئێستا بڵاو نەكراوەتەوە و بڕیارە بەم زوانە بڵاو بكرێتەوە".
ك م