عیراقی

پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران دەكرێت ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران دەكرێت ؟
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

هەرچەندە پێشتر دەنگۆیەك هەبوو لەبارەی پێداچوونەوەی مووچەی فەرمانبەران و كەمكردنەوەی ئەو جیاوازییەی لە مووچەی فەرمانبەران هەیە بەڵام ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "تا ئێستا بە رەسمی قسەی لەسەر نەكراوە و ئەوە بۆ كاتێك دەبێت نرخی شتومەك بەشێوەیەكی زۆر بەرز ببێتەوە".

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا بە رەسمی قسە لەسەر پێداچوونەوەی مووچەی فەرمانبەران نەكراوەو ئەگەر كارێكی لەوجۆرەش بكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو جیاوازییەیە كە لە مووچەی فەرمانبەران هەیە بە هۆی پلەی فەرمانبەرانەوە و هەروەها باشتركردنی دۆخی دارایی خانەنشینان".

راشیگەیاند "لە ئەگەری زیادبوونی نرخی شتومەك رەنگە ئەم پێداچوونەوەیە بە مووچە بكرێت و لە ئێستا هیچ گفتوگۆیەكی جدی لەبارەوە نەكراوە". 

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان