عیراقی

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، هۆشداری لە هەمبەر بۆردمانەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر عیراق دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، هۆشداری لە هەمبەر بۆردمانەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر  عیراق دەدات
مەودا میدیا-
 

هۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئاو لە عیراق بۆ بوونی پەکەکە لەناوچەکە دەگەڕێتەوە، ئەمە قسەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقە و هۆشداری لە قووڵبوونەوەی بۆردمانەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی عیراق دەدات.


محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پێویستە چارەسەری بابەتی بۆردمانەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی عیراق بکرێت، چونکە ئەوەی ئەو دوو وڵاتە دەیکەن دەستدرێژییە بۆ سەر ناوچەکە.

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەشڵێت، بۆرمانەکان لە کاتێکدایە کە زیانی ماددی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و قوربانی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێناوە، حەلبووسی دەڵێت، ئەو وڵاتانە بە بیانووی بوونى چەکدارانى پەکەکە و حزبى دیموکرات و کۆمەڵە، بەردەوام خاکى هەرێمی کوردستان بۆردمان دەکەن. 


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان