عیراقی

ئاری جەلال؛ تۆڕێکی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانی عیراقی دەستگیر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاری جەلال؛ تۆڕێکی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانی عیراقی دەستگیر کرا
مەودا میدیا-
 
 لە ئەوروپا چەند تۆڕێکی قاچاخچییان دەستگیر کردووە کە قاچاخییان بە کۆچبەرانی عیراقییەوە کردووە و لە ئێستادا تۆڕەکە هەڵوەشێنراوەتەوە، تۆڕەکە بەنیاز بوون کۆچبەرە عیراقییەکان بگوازنەوە بۆ بێلاروسیا و یەکێتی ئەوروپا.


ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە تایبەت بە کاروباری کۆچبەران دەربارەی کۆچبەران و تۆڕێکی قاچاخچی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە ئەوروپا چەند تۆڕێکی قاچاخچییان دەستگیر کردووە کە قاچاخییان بە کۆچبەرانی عیراقییەوە کردووە و لە ئێستادا تۆڕەکە هەڵوەشێنراوەتەوە.

تۆڕەکە بەنیاز بوون کۆچبەرە عیراقییەکان بگوازنەوە بۆ بێلاروسیا و یەکێتی ئەوروپا.

ئاری جەلال باسی لەوەشکردووە، تۆڕەکە تۆڕێکی گەورەن و تاوەکو ئێستا 61 کەسیان دەستگیر کراوە، لەسەرەتای ساڵیشەوە نزیکەی 100 حاڵەتی بەقاچاخ بردنی مرۆڤ لەلایەن ئەو گروپەوە ئاشکرا کراون کە زیاتر لە هەزار کۆچبەری تێیدا بووە.

ئەو تۆڕەی دەستگیر کراون زۆربەیان خەڵکی سوریا و تورکیان و بەشێکیشیان خەڵکی ئەڵمانیا و لیتوانین. 

سەرۆکی دەزگای لووتکە سەبارەت بە دەستگیرکراوەکان دەڵێت، ژمارەیان لە سێ هەزار کەسەوە دەستپێدەکات و بڕێکی زۆر پارەشییان پێبووە، هەروەها دەشڵێت بە هۆی خراپ مامەڵەکردن لە گەڵ هەندێک لە کۆچبەران، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان