عیراقی
دووەم کاروانى پارە دزراوەکانی بانکی رافیدەین گەڕێندرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق گەڕاندنەوەی بەشی دووەمی پارەکانی باجی راگەیاند کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیۆن و 600 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2022 نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنەپەیوەندیدارەکانی بواری دەستپاکی توانرا بەشی دووەمی پارەکانی باج بگەڕێندرێتەوە کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیۆن و 600 هەزار دینارە".
ئاماژە بەوەکراوە "پارەکە بەشێوەیەکی یاسایی خرانەوە سەر هەژماری کراوەی بانکی رافیدەین، هەروەها پرۆسەى گەڕاندنەوەى تەواوى ئەو پارانە و گرتنەبەرى رێوشوێن دژى داواکراوانى ئەو دۆسیەیە بە سەرپەرشتى سەرۆک وەزیران بەردەوامە".
تاوەکو ئێستا بڕى 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزار و 252 دینار لەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە، لە کاتێکدا هەموو پارە دزراوەکەى بانکی رافیدەین زیاتر لە 3.7 ترلیۆن دینار بووە.
س.ر