عیراقی
زانیاریی ورد لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی بریکاری وەزارەتی کارەبای عیراق کە لە پشکی کوردە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك راگەیاندن وا بڵاوكراوەتەوە بریكاری وەزارەتی كارەبای عیراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و تیمی راگەیاندنی عادل كەریم، بریكاری وەزارەتی كارەباش دەڵێت "ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و بڕیارەكە بۆ بریكاری پێشووتری وەزارەتی كارەبایەو عادل كەریم ئێستا لەكارەكانی بەردەوامە".
تیمی راگەیاندنی عادل كەریم، بریكاری وەزارەتی كارەبای عیراق لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "دەنگۆی دەستگیركردنی عادل كەریم بریكاری وەزارەتی كارەبای عیراق بێ بنەمایەو دوورە لە راستی و ئەوانەی دەنگۆكەیان بڵاوكردووەتەوە بەدواداچوونیان نەكردوووە لەبارەی دروستی هەواڵەكە و بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی هەواڵەكەیان بڵاوكردووەتەوە".
باس لەوەشكراوە "وێڕای بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ئەوە دەخەینەڕوو، كە عادل كەریم، بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی عیراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرنەچووە و لەكار و ئەركەكانی بەردەوامە، بەڵكو ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بریكاری پێشووتری وەزارەتی كارەبای عیراقە".
ك م