عیراقی

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار بڕیاریدا، لە بانكە حكومەییەكاندا یەكەی فرۆشتنی دۆلار بكرێتەوە و راشیگەیاند "دۆخی دارایی عیراق لە باشترین دۆخیدایە" .

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی كۆنفڕانسی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند "یەكەی فرۆشتنی دۆلار لە بانكە حكومییەكاندا دەكرێتەوە بۆ زیادكردنی دۆلار لە بازاڕدا و كەمكردنەوەی بەهاكەی".

ئاماژەی بەوەشكرد "بەهۆی زیادبوونی داواكاری دۆلار لەسەر بانكی ناوەندی و زیادبوونی چەندین كۆمپانیای بێ ناونیشان كە دەیانەوێت دۆلار ببەنە دەرەوەی عیراق بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە".

جەختی لەوەشكردەوە "چاودێرییەكی وردی بەهای دۆلار دەكەن و چەند بنكەیەكی فرۆشتنی دۆلار لە بانكە حكومییەكان دەكەنەوە و بانكی ناوەندیش بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار كەمدەكاتەوە".

سەرۆك وەزیرانی عیراق دڵنیاییدا لەوەی "دۆخی دارایی عیراق لە باشترین دۆخیدایە و 96 دۆلار یەدەگی لە بانكی ناوەندیدا هەیە."

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان