عیراقی
بڕیار وایە ساڵی داهاتوو 10 بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ساڵی 2023 بەسەر هاوڵاتییاندا 10 بەشە ئارد دابەشبکریت، بەڵام لەبەر ئەوەی مەترسی وشکەساڵی هەیە پێویستە گەنم هاوردە بکەین بۆ ناوخۆی عیراق، ئەگەرچی لە ئێستادا جوتیاران گەنمی خۆیان بۆ ساڵی داهاتوو چاندووە.
حەیدەر نوری بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بۆ ساڵی داهاتوو 10 بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکەن راشیگەیاند، عیراق ساڵانە پێویستی بە سێ هەزار و 600 تەن گەنم هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆیی تێکەڵیبکات بۆ دابینکردنی پێویستی ناوخۆ.
حەیدەر نوری دڵنیایی دایە جوتیاران تاوەکو گەنمی ناوخۆ لە بازاڕدا بوونی هەبێت گەنمی دەرەوە هاوردە ناکەن.
سەبارەت بە وشکەساڵی حەیدەر نوری دەڵێت، ئەگەر دووبارە وشکەساڵی لە عیراق رووبدات ئەوان ناچارن بە هاوردەی گەمنی زیاتر.
ژ.م
ژ.م