عیراقی

بانکێک دۆلار بە هەرزانتر دەفرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکێک دۆلار بە هەرزانتر دەفرۆشێت
مەودا میدیا-

بانکی رافیدەینی عیراقی کە بانکێکی حکومییە داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ وەرگرتنی دۆلار لە لقەکانی بانکەکە ماستەرکارت دەربکەن و بەهای دۆلاریش کەمترە لەوێ.

ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی یەکەمی 2022 بانکی رافیدەینی عیراقی رایگەیاند "ئەو هاوڵاتییانەی کە نەختینەیان لە بانکەکە کۆگا نەکردووە، یاخود مووچەکانیان نیشتەجێ نەکراوە، ئەوا دەتوانن سەردانی لقەکانی شەقامی فەلەستین و گەڕەکی عەرەبی لە بەغدا بکەن و 10 هەزار دۆلار وەربگرن".

ئاماژە بەوەکراوە "بەهای کڕین بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرانبەر بە 146 هەزار و 500 دینار دەبێت کە پێوێستە سەردانی لقەکانی شەقامی فەلەستین و لقی گەڕەکی عەرەبی لە مەنسوڕ بکەن بۆ دەرهێنانی ماستەرکارت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بانکەکە لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە بە پرۆسەی فرۆشتنی دراوی بیانی، رۆژانەش بەردەوامە لەو کارە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا لقی نوێدەکرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان