عیراقی
هەواڵێکی خۆش لە بەغداوە لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی یەکەمی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەوە، سەرۆک وەزیرانی عیراق دڵنیایی دا لە ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
لەکۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و پرسە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی لەچوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە جێبەجێکردنی خاڵە نیشتمانی و دەستوورییەکان کردەوە کە لە بەرنامەی حکومەتی نوێدا جێگیرکراون و داوای لە سەرۆکوەزیران کرد شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت و روونیشیکردەوە، رێککەوتنە نیشتمانییەکەی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتبوو، بەڵام لەوەش گرنگتر پابەندبوون و جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکەیە کە فاکتەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانەییە لە وڵاتدا.
سەرۆکی یەکێتی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەردوولا دووپاتکردەوە و داوایکرد، لیژنەکانی گفتوگۆ و دانوستان کاراتر بکرێن و لە بەرانبەر خواستی خەڵک و داواکارییەکانیان نەرمی بنوێنرێت.
لە بەرانبەردا سەرۆک وەزیرانی عیراق بافڵ جەلال تاڵەبانی دڵنیاکردەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم پارێزراو دەبێت و بەزووترین کات 400 ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەگەڵ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەت بووە، یەکێکە لە بەشدارە سەرەکی و گرنگەکانی حکومەت و بە پاڵپشتیی یەکێتیش لەخزمەت هەموو عیراق و هەرێمی کوردستان دەبین".
س.ر