عیراقی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی عیراق تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق كۆبوونەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "دۆخی عیراق بەشێوەیەكە كە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە".
لە میانی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان و بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە خزمەتكردن، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.
بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی سەقامگیری تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو و سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد و وتی "دۆخی عیراق بەشێوەیەكە كە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە، هەر بۆیە پێویستە هەموولایەنەكان بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن و هەنگاوی جدی و كرداری بنێن لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان".
وتیشی "هیچ رێگایەكمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و دەبێت هەموومان بەو رۆحییەتەوە كار بكەین".
ك م