عیراقی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی رایگەیاند "دەمانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە تاوەكو چیتر هاوڵاتییان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان".

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.
‏‎لە دیدارێكدا كە هەژار حەسەن كوێستانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی ‌حكومەت كرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و رێككەوتنی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێوەیەك كە لە خزمەت هەموو گەلانی عیراق بێت.
‏‎
لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزی نێوان لایەنەكان كرد و رایگەیاند "بەهەموو شێوەیەك نادادی و جیاكاری رەت دەكەینەوە و دەمانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند رێكبخەینەوە تاوەكو چیتر هاوڵاتییان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان. هەمووان لەژێر چەتری دەستووردا مافەكانیان پارێزراوبێت، پێكەوە لەپێناو داهاتوویەكی پرشنگداردا هەنگاوبنێین و ئامانجە باڵاكانمان بەدیبهێنین".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان