عیراقی

داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی عیراق دەکرێت لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی عیراق دەکرێت لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە
مەودا میدیا-

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی ئەنجام بدات..

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2022 نووسراوێک بە واژۆی 65 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا، ئەو ئەندام پەرلەمانانە داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن.

لە نووسراوەکەدا داواکراوە کۆبوونەوەکە تایبەت بێت بە تاوتوێکردنى پرسی گۆڕانکاریى بەهاى دینارى عیراقى بەرانبەر دۆلارى ئەمریکى .

لەئێستادا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی 156 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب