جیهانی

سێ کەسایەتی دیاری سعودیە بەتۆمەتی ناپاکی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەسایەتی دیاری سعودیە بەتۆمەتی ناپاکی دەستگیرکران
مەودا میدیا-

هەریەک لە محەمەد نایف جێنشینی پێشووی سعودیە و ئەحمەد بن عەبدولعەزیز برای شای سعودیە و نەواف برای محەمەد نایف لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان، ئەو سێ کە سایەتییە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە بە تۆمەتی ناپاکی دوێنی دەستگیرکراون لە ماڵەکانی خۆیاندا.

هەروەها، تۆمەتی ناپاکییان بەرامبەر بە نیشتیمان دراوەتە پاڵیان، بەڵام تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە لەوبارەیەوە.
Qaiwan
Qaiwan