عیراقی

مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێنە هەمیشەیی.. بڕیاری كۆتایی درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێنە هەمیشەیی.. بڕیاری كۆتایی درا
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی عیراق رایگەیاند "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاردراوە كە مامۆستایانی وانەبێژ لە پرۆژە یاسای بودجەی 2023 بكرێنە هەمیشەیی".

ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عیراق رایگەیاندووە "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیاردراوە هەموو وانەبێژەكان بكرێنە هەمیشەیی میلاك، بەمەرجێك دوو ساڵی خزمەتی گرێبەستی تەواوكردبێت".

وەزیری پەروەردەی عیراق سوپاسی رۆڵی مامۆستایانی وانەبێژی كردووە لەماوەی وانەبێژییان و راشیگەیاندووە "وەكو بەڵێنماندا، بردمانە سەر و پلەكانتان لە بودجەی 2023ی عیراق جێگیر دەكرێت."

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان