عیراقی
لە ساڵی 2022دا لە عیراق 600 چه‌كدارى داعش كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق ئاشکرایکرد لە ساڵی 2022دا نزیکەی 600 چەکداری داعش لە عیراق کوژراون، ئاماژەی بەوەکرد لە داهاتوودا ئاماری وردتر بڵاودەکەنەوە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق ئاشکرایکرد لە ساڵی 2022دا نزیکەی 600 چەکداری داعش لە عیراق کوژراون، ئاماژەی بەوەکرد لە داهاتوودا ئاماری وردتر بڵاودەکەنەوە.
ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگەیاند "له‌ئەمساڵدا نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له‌ڕێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق كوژراون و ئه‌وانه‌شى كه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كوژراون ژماره‌یان گه‌یشتووەته نزیكه‌ی 400 چه‌كدار".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌و ئامارانه سه‌ره‌تایین و له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی راپۆرتێكی ورد له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌خاكی عیراق و ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌نجامیانداون".
س.ر
س.ر