عیراقی
مستەفا كازمی بۆ چوونی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق لەبارەی ناجێگیری بەهای دۆلار بەرانبەر دینار رایگەیاند "پێویستە سنورێك بۆ دۆخی خراپی دراو دابنرێت".
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق رایگەیاندووە "پێویستە سنورێك بۆ دۆخی خراپی دراو لە عیراق دابنرێت و رێگری بكرێت لە بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، پێویستە هەماهەنگی لە نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتیدا هەبێت".
لە رۆژانی رابردوو ناجێگری بەهای دۆلار بەرانبەر دینار خوێندنەوە و بۆچوونی جیاوازی لەبارەوە دروستبووە و هەندێك پێیان وایە ئامانج لەم هەنگاوە دروستكردنی كێشەیە بۆ كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی و هەندێكی دیكە ئاماژە بەوەدەكەن ئەمەریكا هۆكاری گرانكردنی بەهای دۆلارەو بەپێی زۆرینەوەی سەرچاوەكانیش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار كەمی خستنە بازاڕی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.
ك م