عیراقی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە لە ئەنجامدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیان تەنها تووشی هەناسەتووندی بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی بەغدا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2022 لە ناوچەی ئیعلام لە باشووری شاری بەغدا بەهۆی سۆپای نەوتەوە ماڵێک ئاگر دەگرێت و لە ئەنجامدا سێ منداڵی ماڵەکە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەکراوە، تیمەکان توانیویانە دایک و باوکەکە رزگاربکەن و رەوانەی نەخۆشخانەی بکەن، هەروەها تەرمی سێ منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کراون.
س،ر