عیراقی
وەزیری دارایی عیراق لەبارەی بەهای دۆلارەوە هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت بەهای دۆلار لە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ لەسەر 1450 دینار جێگیركراوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە "بەهای دۆلار لە بودجەی ساڵی 2023دا بە 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێک جێگیرکراوە، تائێستا بودجە نەنێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، كاركردن لەسەر ئامادەكردنی بودجە بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەکرد "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێنراوە، سەبارەت بە سەپاندنی گەمارۆ و سنوورداركردنی كەرتی بانكی دوورە لە راستییەوە، بەڵکو پلاتفۆرم و سیستمێکی هاوبەش لەنێوان بانکی فیدراڵی و بانکی ناوەندی هەیە دەبوو لە ساڵی 2018وە جێبەجێبکرایە، بەڵام ئێستا خراوەتە کار و خستنەگەڕی ئەو پلاتفۆرمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە".

س.ر