جیهانی
بەشار ئەسەد: شتێك نییە لە سوریا بەناوی دۆزی كورد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
سەرۆك كۆماری سوریا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تەلەفزیۆنی روسیا 24 ئاماژەی بەوەدا ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ گروپە سیاسیە كوردیەكان لە رۆژئاوای سوریا و باسی لەوەشکردوە گرفتەكە ئەوەیە بەشێك لە کوردەکان لەژێر هەژمونی ئەمریكادا كار دەكەن.
بەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری سوریا ئەوەشی روونكردەوە "ئێمە بەردەوام ئەرێنی بوین لەبەرانبەر پرسی كورد، بەڵام گرفتەكە ئەوەیە بەشێگ لەئەوان چەند دەیەیەكە فكرەی جیابونەوەیان هەیە".
ئاماژەی بەوەشكردوو "ئەوانەی داوای جیابونەوە دەكەن، پێشتر لەلایەن دەسەلاتی توركیاوە كوشت و بردەكران، بەڵام ئێمە پێشوازیمان لێكردن و لە سوریا جیگەمان كردنەوە، ئەوانەش رێژەیەكی كەمن لە كوردەكان، بەڵكو رێژەی زۆری هاوڵاتیە كوردەكان پشتیوانی حكومەت دەكەن".
هەروەها جەختی لەوەشكردەوە "سوریا وڵاتێكی فراوانە و هەموو جۆرە ئایین و رەگەزێكی لێدەژێت و هیچ گرفتێكیشیان نیە، وەك ئەرمەنەكان، كوردەكانیش وەك ئەرمەنەكان هەمان مافیان هەیە و وەك هەر هاوڵاتیەكی سوری رەگەزنامەی سوریان پێدەدرێت لە كاتێكدا لەبنەڕەتدا سوری نین".
ئەسەد وتیشی "گروپێكی كەم لە كوردەكان كە ئێمە ناوی نانێین هەموو كورد كار لەگەڵ ئەمەریكای داگیركەر دەكەن، لە بنەڕەتدا ئەمەریكا داگیركەری خاكەكەمانن و نەوتەكەشمان دەدزن، بەناوی پۆلیسی یاسایی دزیمان لێدەكەن، توركیاش وەك ئەمریكا داگیركەرە و گەلی سوریش ئەوە قبوڵ ناكات".