جیهانی

ئێران.. بەهەزاران هاوڵاتیی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران.. بەهەزاران هاوڵاتیی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران بە هەزار هاوڵاتیی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون کە ئەمەش ئامارێکی مەترسیدارە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "پێنج هەزار و 623 کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها هەزار و 669 کەسیش توانیویانە زاڵبن بە سەر ڤایرۆسەکەدا و چاکببنەوە".

جێگای ئاماژەیە، وڵاتی ئێران لە دوای وڵاتی چینەوە دێت کە زۆرترین رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدایە، بۆیە زۆربەی وڵاتان هاتووچۆی بازرگانییان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا راگرتووە.
Qaiwan
Qaiwan