عیراقی

بەهۆی بەفربارینەوە رێگەیەك داخراو شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بەفربارینەوە رێگەیەك داخراو شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و رێگەی ملەكەوە داخراوە و سەركایەتی شارەوانیی پێنجوێن داوادەكات شۆفێران بۆ كاری پێویست نەبێت سەردانی دەرەوە نەكەن و ئەوەشی وتووە "تیمەكانمان سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگاكەن"

سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن رایگەیاندووە "بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگای ملەكەوە دروستبووە و داوا لە شۆفێران دەكەین زۆر پێویست نەبێت سەردانی دەرەوەی شار نەكەن و رێگاكە بەكارنەهێنن".

راشیگەیاندووە "لە ئێستاشدا تیمەكانی شارەوانی پێنجوێن سەرقاڵی پاكردنەوەی رێگاكەن".

هاوكات بەهۆی بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما ئەمشەو زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 5ی كانونی دووەمی 2023 لەسەرجەم خوێندنگەكان پشووی رەسمی دەبێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان