جیهانی
ئێران مەرزێكی ترى لەگەڵ عیراق داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گومرگەكانی پارێزگای ئیلام لە ئێران رایگەیاند، لە سبەینێوە مەرزی میهران لەگەڵ وڵاتی عیراق دادەخرێت، ئەم داواكاریەش لەسەر خواستی عیراق بووە.
روحوڵا غولامی، بەڕێوەبەری گومرگەكانی پارێزگای ئیلام لە ئێران رایگەیاند "لە سبەینێ یەكشەممە 8ی ئادار، مەرز میهران لە نێوان ئێران و عیراق دادەخرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ڕێکارە بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا گیراوەتە بەر و لە سەر داخوازی لایەنی عێراقی بووە، داخستنەكەشی بۆ ماوەیەكی نادیار دەبێت".
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا چەند مەرزێكی تر لە نێوان ئێران و عیراق داخراون و هاتووچۆی هاوڵاتیان تیایاندا راگیراوە.