عیراقی
نزیکەی چوار هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و رەزامەندی وەزارەتی دارایی، نزیکەی چوار هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی، ئەو فەرمانبەرانەی دەکرێنە هەمیشەیی سەر بە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراقن.
لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق بڵاویکردەوە، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی وەزارەتی دارایی، بڕیار لەسەر دامەزراندنی هەمیشەیی زیاتر لە سێ هەزار و 600 فەرمانبەری گرێبەستی سەرچاوە ئاوییەکان دراوە.
رەزامەندییەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گرێبەستی پێش تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 یان هەیە و لەدوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان ناویی ئەو فەرمانبەرانە رادەگەیەنرێت.
دامەزراندی هەمیشەیی ئەو فەرمانبەرانە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ساڵێکە دامەزراندنی وەستاندووە و ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کە بەگرێبەست دامەزراون رۆژانە داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچییان بۆ نەکراوە.
ژ.م