عیراقی

ئامانجی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامانجی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکراکرا
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عیراق.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانونی دووەمی 2023 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، شاندەکە پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئومێد سەباح، وەزیری سامانە سروشتییەکان و دکتۆر عەبدولحەکیم ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و د، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە.

ئامانج لە سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت، هەروەها ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی 2023ی عیراقدا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان