عیراقی
پێچەوانە بەڵێنی کابینەکەی سودانی، سەبەتە خۆراکی ئەم مانگە هیچ بەشە خۆراکێکی زیادەی تێدا نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یهكهم بهشهخۆراكى ئهمساڵ گهیشتووەتە ههرێمی کوردستان و بەم نزیکانە دابەشدەکرێت، ئەمە قسەی نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، کەی ئەنجامی پشكنینی کوالێتی و تەندروستی کاڵاکان تەواوبوو، بریکارەکان دەتوانن دەست بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بکەن.
لەدوای بەڵێنەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ باشکردنی سەبەتەی خۆراک و زیادکردنی لە ئێستادا بەشە خۆراکی مانگانە وەک پێشووترە و هەمان ئەو مادانە دابەشدەکرێت کە لە رابردوو دابەشکراوە، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "یهكهم بهشهخۆراكى ئهمساڵی هاوڵاتییان گهیشتووەتە ههرێمی کوردستان و بەمنزیکانە دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەی ئەنجامی پشكنینی کوالێتی و تەندروستی کاڵاکان تەواوبوو، بریکارەکان دەتوانن دەست بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بکەن، بهڵام دڵنیانیم هەفتەی داهاتوو دەتوانین دابەشى بكەین یان نا".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەی ئەنجامی پشكنینی کوالێتی و تەندروستی کاڵاکان تەواوبوو، بریکارەکان دەتوانن دەست بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بکەن، بهڵام دڵنیانیم هەفتەی داهاتوو دەتوانین دابەشى بكەین یان نا".
لەبارەی زیادکردنی سەبەتەی خۆراک نەوزاد شێخ کامیل باسی لەوەشکرد "بابەتی زیادبوونی بەشەخۆراك تائێستا یەكلایی نەبووەتهوه و ئەو بەشەخۆراكەی مانگی یەك بۆمان هاتووە هیچ خۆراكێكی زیادكراوی تێدانییە".
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عیراق بڕیاریدا مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد بكات، ئەو ماددانەش "چا، شیرو ئاردی سفر" بوون، بەڵام زیاد نەکراوە.
ژ.م