عیراقی

عیراق داوای هێلکە لەهەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق داوای هێلکە لەهەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-


بەهۆی گرانبوونی هێلکە لەبازاڕەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بەمەبستی هەرزانبوونی نرخەکەی داوای هێلکە لە هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیاری لەسەر هاوردەکردنی بۆ ناوچەکانی دیکەی  عیراقدا.


لەدوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و کاریگەری لەسەر بازاڕ و هێلکەی هاوردە، نرخی هێلکە لە 7 هەزار دینارەوە بۆ هەشت هەزار500  بەرزبووەتەوە و بۆ دابەزینی نرخەکەشی وەزیرى کشتوکاڵى عێراق عەباس عەلییاویی، بڕیاری بە رێگەدان بە هاوردەکردنی هێلکە لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانى دیکەی عیراق دەرکرد.

لە هەرێمى کوردستان، ساڵانە دوو ملیار و 500 هەزار هێلکە بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام هێشتا بەشی ناوخۆ ناکات و هێلکە لەوڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەکرێت.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب