عیراقی
روونكردنەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عیراق بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
تا ئێستاش پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی گشتی عیراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەكراوە و ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت "گرفتەكانی بەردەم ناردنی پرۆژە یاسای بودجە رێگری دەكات لە ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و كێشەكانیش ئاشكرا دەكات".
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "نەبوونی بەرچاو روونی لەبارەی بڕی بودجەی خەمڵێنراوی 2023ی عیراق و كێشەی نێوان سوننە و سوننە كە هەوڵ هەیە دوای تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عیراق سەرۆكی پەرلەمان پۆستەكەی لێوەربگیرێتەوە و دواتر ئەو كێشانەی پێشتر هەبوون لەبارەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتەكان لە نێوان لایەنەكان سەرجەمی دەگوازرێتەوە بۆ وەرگرتنی بودجەی وەزارەتەكان و كێشەی گەورە دروست دەبێت بۆ ئەوەی لایەنەكان بودجەی ئەو وەزارەتانە زیاد بكەن كە وەزیرەكانیی لە حزبەكانی خۆیانن هەموو ئەو كێشانە بوونەتە رێگری لەبەردەم ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ئەنجومەنی
نوێنەران و بۆ ئەوەش پێویستە گفتوگۆ و رێككەوتن لەنێوان لایەنەكان بكرێت".
لەبارەی دیاریكردنی پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە، وتی "دیاریكردنی پشكی هەرێم دەكەوێتە سەر ئەو رێككەوتننانەی لە داهاتوو دەكرێت لە نێوان لایەنەكان پابەند بوونی هەرێم بە رادەستكردنی نەوت و داهاتەكان و ئەگەر ئەوە بكرێت پشكی هەرێم رەوانە دەكرێت".
ك م