ئابووری

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لێپرسراوی زەڕەنگەران لە سلێمانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرادەکات و ئاماژە بەوەدەکات هەتاوەکو هەڵئاوسانی ئابووری لە ئەمەریکا و چین بەردەوام بێت نرخی زێڕ روو لە بەرزی دەکات.

دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەران لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی دووەمی 2023 نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی یەک کیلۆ زێڕ شەش دەفتەر و 10 وەرەقەیە".

ئاماژەی بەوەکرد "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ هەڵئاوسانی ئابووری ئەمەریکا و چین دەگەڕێتەوە، هەتاوەکو ئەم هەڵئاوسانەش بەردەوام بێت نرخی زێڕیش زیاتر روو لە بەرزی دەکات".

لێپرسراوی زەڕەنگەران لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەوە نرخی زێڕ بەرزە خواست لەسەر کڕینی زێڕ زۆر کەمیکردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی زێڕ کردووە".

بۆ ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی دووەمی 2023 نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەمجۆرە بوو:

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 427 هەزارە.

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 366 هەزارە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب