عیراقی

بڕیاری زیادکردنی بەشەخۆراکی ئەم کەسانە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری زیادکردنی بەشەخۆراکی ئەم کەسانە درا
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت بەشەخۆراکی ئەو کەسانە زیاددەکرێت کە چاودێری کۆمەڵایەتین و داهاتیان سنووردارە، ئاماژەی بەوەکرد کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی مادەی خۆراکی پێویستییان تێدایە.

حەیدەر حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە هەمانگی لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریداوە بە زیادکردنی بەشەخۆراک بۆ ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتین و داهاتیان سنووردارە".

ئاماژەی بەوەکرد "کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی مادەی خۆراکی پێویستییان تێدایە بۆ دەستکردن بە زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو کەسانەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی بازرگانی بڕیارێكی دەركردووە كە رێگریدەكات لە بەش بەش دابەشكردنی مادەكان و پێویستە هاوڵاتییان سەرجەم مادەكان (كە حەوت مادەی سەرەكییە) پێكەوە وەربگرن، هەر كەموكوڕییەك بریكار و ناوەندی خۆراكی ناوچەكە لێی بەرپرسیار دەبن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان