جیهانی

تەندروستیی چین نوێترین ئامارەکانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی چین نوێترین ئامارەکانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

بەپێی نوێترین ئامارەکانی لیژنەی نیشتمانی تەندروستیی چین لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 44 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لیژنەی نیشتمانی تەندروستیی چین بڵاوی كردووەتەوە " لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 44 كەسی  توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەمەش ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە بۆ 80 هەزار و 695 کەس بەرزبووەتەوە".

 ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 27 کەس بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستادا رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە سێ ھەزار و 97 كەس.

Qaiwan
Qaiwan