ئابووری

بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرزبوونەوەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرزبوونەوەی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكانی سلێمانی بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردو 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 159 هەزار و 500 دینار.

بەپێی نرخەكان كە لە بازاڕی دراوەكانی شاری سلێمانی ئاشكراكراون "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2022 لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 159 هەزار و 500 دینار لەكاتێكدا بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 157 هەزار و 250 دینار".

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەكاتێكدا بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی، بڕیارە بانكی ناوەندی لەمەودوا دۆلار بە نرخی رەسمی 146 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بداتە دۆلار فرۆشەكانی شاری سلێمانی و مەرجیشە هەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بە لانی كەمەوە خاوەنی سەرمایەیەك بێت كە لە دوو ملیار و نیو دینار كەمتر نەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر خاوەنی ئەو سەرمایەیە نەبن ئەوا پێویستە چەند كۆمپانیایەك یەك بگرن".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب