جیهانی

لە رووداوێكی هاتووچۆدا 100 کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە رووداوێكی هاتووچۆدا 100 کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا- هێمن سەعید

لە سوریا لە رووداوێکی هاتووچۆدا 30 کەس گیانی لەدەستدا و 70 کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

تۆری هەواڵی سپۆتنیك رایگەیاندووە" ئەمرۆ یەكشەممە بە هۆی روودوایكی هاتووچۆوە لە سوریا 30 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 70 کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەكردووە "رووداوەكە لە نێوان تەنكەریكی بارهەڵگری سوتەمەنی و دوو سەیارەی نەفەرهەڵگر و  چەند سەیارەیەكی دیكەدا بوو لە رێگەی خێرای نێوان دیمەشق_ حمص".

هەروەها ئاژانسەكە لەسەر زاری محمد خالید ئەلرەحمون، وەزیری ناوخۆی سوریا رایگەیاند "هۆكاری رووداوەكە بەهۆی بچرانی برێكی بارهەڵگرەكەوە بووە".

هاوکات عەلا‌ء ئیبراهیم، پاریزگاری شاری ریفی دیمەشق دەڵێت "دەستبەجێ یەكەی پۆلیسیان جێگیركردووە لە شوینەكە و سەیارەی فریاكەوتنیان ناردووە بۆ گواستنەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە".

 پێدەچیت زۆربەی قوربانیانی رووداوەكە هاوڵاتی شیعی عیراقی بن كە لەرێگەدابوون بۆ چوونە سەرمەزارێكی پیرۆزی شیعی لە نزیك شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان