تەکنەلۆژیا

چاویلکەیەک دەبێتە هاوکاری نابینایان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاویلکەیەک دەبێتە هاوکاری نابینایان
مەودا میدیا- 

دارا خەلیل، شارەزای بواری تەکنەلۆژیا بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی جۆرە چاویلکەیەک بۆ کەسانی نابینا، بەم جۆرە باسی چاویلکەکە دەکات:

بەپێی خزمەتگوزاری هەواڵی تەکنەلۆژیای تەکنا، بەکارهێنانی کۆمەڵێک پادی لەرزین شێوازێکی نوێیە کە دەتوانێت یارمەتی نابیناکان بدات بۆ جووڵە. 

بەکارهێنانی کۆمەڵێک پادی لەرزین شێوازێکی نوێیە کە دەتوانێت یارمەتی نابیناکان بدات بۆ جووڵە، بەم شێوەیە وەک ئامێرەکانی دیکەی ئێستا دەست و گوێی بەکارهێنەران لەکاتی جوڵەدا بەکارناهێنرێت.

مانوێل زان و ئارماغان ئەحمەد خان لە زانکۆی تەکنیکی میونشنی ئەڵمانیا ئەم کامێرایە ژێر سوورەیان وەک نموونەیەک بە یارمەتی چاپی سێ رەهەندی چاویلکە بەرهەمهێنا. 

ئەم کامێرایە توانای تۆمارکردنی وێنەیەکی ستریۆسکۆپی هەیە کە رێگە دەدات بە کێشانی نەخشە لەبەردەم کەسەکەدا بە یارمەتی کۆمپیوتەرێکی بچوک.

وێنەی دەرهاویشتوو وەک نەخشەیەکی روونی نزم دەبێت لەسەر تۆڕێکی 5 x 5و دواتر بە یارمەتی ریزبەندییەک و 25 پادی لەرزین دەگوازرێتەوە بۆ قۆڵی بەکارهێنەر، بەم شێوەیە کەسێکی نابینا دەتوانێت وردەکاری لە دەوروبەرەکەی وەربگرێت. 

بۆ نموونە ئەگەر کەسێکی نابینا لە هۆڵێکی تەسکدا بجوڵێت، بوونی دیوارەکان بە شێوەی لەرزینێکی بەهێزتر لە لێوارەکانی تۆڕەکەدا بۆی دەگوازرێتەوە، هەروەها لەرزینێکی لاوازتر ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە لە تەنەکان دوورتر بێت. ئەگەر بەکارهێنەر بەرەو بەربەستەکە بڕوات، ئەوا لەرزینەکانی پادەکان توندتر دەبێت و لە خاڵی دڵخوازدا زۆر زیاد ده‌کات. 

ئەم شێوازە نوێیە لە لایەن پێنج خۆبەخشەوە بەکارهێنرا و لەم تاقیکردنەوەدا ئەم کەسانە توانیان بە سەرکەوتوویی لەناو بینایەکدا رێگه‌ ببڕن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن