کوردستانی
بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی و چەند ناوچەیەکی ئەو دیو سنووری عیراقی هەژاند و هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە هەستییان پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی ریختەر ناوچەکانی خانقین و مەندەلی لە پارێزگای دیالە هەژاند.
بوومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەبووەتەوە.
لەماوەی چەند ساڵی رابردووش بوومەلەرزە لە ناووچە سنووریەکانی نێوان ئێران و عیراقیدا و زیانی گیانی و مادی زۆری بەدواوە بوو، بەتایبەت لە کرماشان و قەسرە شیرین.
ژ.م
بیروڕا



