جیهانی

لە 24 كاتژمێردا 50 هاوڵاتی بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە 24 كاتژمێردا 50 هاوڵاتی بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا

بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 740 كەس توشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی 50 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "كۆی توشبووانی هاوڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران 6 هەزارو 500 كەسی تێپەڕاندووە و لە 24 كاتژمێری رابردوودا 743 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە "لە ماوەی 24 كاتژمێردا 49 بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا نزیكی 200 كەس بووەتەوە".

باسی لەوەشكردووە "ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیە 2 هەزارو 134 كەسیان تەندروستیان باشە".

Qaiwan
Qaiwan