کوردستانی

کارمەندانی نەخۆشخانەیەک مانگرتنیان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندانی نەخۆشخانەیەک مانگرتنیان راگەیاند
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکانیان کارمەندانی نەخۆشخانەکە مانگرتنیان راگەیاندووە.

ئەمڕۆ هەینی 3ی شوباتی 2023 نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار رایگەیاند "دوای ئەوەی کارمەندانی تاکە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی حکومی لە گەرمیان 72 کاتژمێریاندا بە لایەنی پەیوەندیدار و کە هەر یەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان و ئیدارەی گەرمیان و قایمقامییەتی کەلار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان کە سەرەتایی ترینیان دابینکردنی خواردنی کارمەندانە کە ماوەی چەندین مانگە بڕاوە، سەرەڕای دەیان کێشەی وەک نەبوونی دەرمان و کارمەندی پێویست و چەندین گرفتی دیکە".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای ئەو ماوە هیچ بەرپرس و لایەنە ئیدارییەکانی گەرمیان خۆیان نەکردە خاوەنی بابەتەکە و هیچ کەس ئاوڕی نەداوە، بۆیە وەک ئیدارەی نەخۆشخانە پشتگیری داوای کارمەندانمان دەبین و بڕیارماندا بە مانگرتن و بینینی تەنها کەیسی فریاکەوتن (حالة طارئة )و جگەلەوە هیچ کەیسێ وەرناگرین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن