جیهانی
پسپۆڕان توشی سەرسوڕمان بوون لە بارەی كۆرۆنا لە ئەفریقا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایان و پسپۆڕانی بواری پزیشكی لەبارەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەفریقا توشی سەرسوڕمان بوون كاتێك زانیان لە وڵاتەكە كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە و كەسیش گیانی لە دەستنەداوە.
بەپێی دواین ئامارەكان كەمتر لە 15 حاڵەتی توشبووی كۆرۆنا لە ئەفریقا تۆماركراوە، ئەوانیش لە تۆگۆو نێجیریا و سەنیگالن و لە باشوری ئەفریقاش چەند حاڵەتێكی كەم تۆماركراوە.
هەرچەندە وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ و ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ وڵاتی چین هەیە، تائێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیان بەردەوامە و گشتە ئاسمانیەكانیش بەردەوامن لە چەند وڵاتێك.
شارەزایان سەرسوڕمانی خۆیان بەوە دەربڕیووە لە كۆی زیاتر لە یەك ملیار لە كۆی وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا بەڵام كەمتر لە 15 حاڵەت تۆماركراوە بە ڤایرۆسەكە، ئەوەش پسپۆڕانی توشی سەرسوڕمان كردووە.
بە رای شارەزایان هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە كە ڤایرۆسەكە لە هەر بارودۆخێكدا توانای نییە لە كەشوهەوایەكی وەك ئەفریقا بڵاوبێتەوە.