عیراقی
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری بە دابەزاندنی نرخی دۆلار دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەدوایین کۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی بانکی ناوەندی عیراقی پەسەند کرد، بە جۆرێک بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر هەزارو 300 دینار ده‌بێت و پێویستە بەو نرخە مامەڵەی پێوەبکرێت.
لەدوایین کۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی بانکی ناوەندی عیراقی پەسەند کرد، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی بەرزکردنەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار بوو. بە پێی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر هەزارو 300 دینار ده‌بێت و پێویستە بەو نرخە مامەڵەی پێوەبکرێت.
بە پێی بڕیارەکە بێت بۆ له‌مه‌وبەدوا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دیناری عیراقی له بانكی ناوه‌ندیی عیراق مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە بەهۆی ناجێگیری و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لەبازاڕدا هەڵئاوسان دروستبووە و نرخی شتومەک بەرز بووەتەوە و نیگەرانی لای خەڵک دروستکردووە.
ژ.م