تەندروستی

خواردنی نیوکەوچک زەیتی زەیتون چ سوودێکی هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی نیوکەوچک زەیتی زەیتون چ سوودێکی هەیە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زەیتی زەیتون چەورییەکی تەندروستە کە پێکهاتەی دژە هەوکردنی تێدایە، خواردنی بە بەردەوامی رەنگە سوودی بۆ تەندروستیی دڵ و ئێسک و کۆئەندامی هەرس هەبێت و یارمەتی جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بدات.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەوانەی رۆژانە زیاتر لە نیو کەوچک زەیتی زەیتون دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە هەر جۆرە نەخۆشییەکی دڵ و خوێنبەرەکان بە رێژەی 15% کەمترە، هەروەها خواردنی زیاتر لە نیو کەوچک زەیتی زەیتون لە رۆژێکدا هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و مردن بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەمارەکان و نەخۆشییەکانی هەناسەدان.

هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەیتی زەیتون دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە رێگریکردن لە مەینبوونی خوێنی نەخوازراو، کە رەنگە هۆکارێک بێت بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک، هەروەها زەیتی زەیتون سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە، چونکە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

بە گشتی زەیتی زەیتون کاریگەری باشی هەیە لەسەر تەندروستی، بەڵام گرنگە ئەو زەیتەی بەکاردەهێندرێت دڵنیابیت زەیتی زەیتونەکە باشترین جۆرە و هیچ مادەیەکی دیکەی تێکەڵنەکراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد