جیهانی

كۆرۆنا لە ئەڵمانیاش تەشەنەی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆرۆنا لە ئەڵمانیاش تەشەنەی كرد
مەودا میدیا-

ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە وڵاتانی ئەوروپاو ئەڵمانیاش ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوەتەوە و 2 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی تەندروستی وڵاتی ئەڵمانیا، تائێستا دوو كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە وڵاتە گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەكی زۆریش توشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئەوانەی توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون ژمارەیان گەیشتوەتە سەرو هەزار كەس و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش خراونەتە ئامادەباشی و چەندین رێنمایی و خۆپارێزی لە وڵاتە بڵاوكراوەتەوە تا هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.

لە وڵاتانی ئەوروپا، ئیتاڵیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین توشبوو و گیان لەدەستدانی هەیە بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا كە تائێستا سەرو 450 كەس گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان