جیهانی
گومان دەكرێت ترەمپ توشی كۆرۆنا بووبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی میدیا ئەمریكییەكان دوای ئەوەی دوو كۆنگرێسمانی ئەمریكا توشی كۆرۆنا بوون، گومان دەكرێت ترەمپیش توشبوبێت.
بەپێی هەواڵێكی سی ئێن بی سی ئەمریكی، دوو كۆنگرێسمانی ئەمرێكی دوای ئەوەی سەردانی توشبوویەكی كۆرۆنایان كردووە، ئەوانیش توشی كۆرۆنا بوون و لە ئێستادا لەكەرەنتینەدان.
سایتەكە باسی لەوەشكردووە "ئەو دوو كۆنگرێسمانە لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ ترەمپ سەردانێكی ویلایەتی فلۆریدایان كردووە و تەوقەشیان كردووە، بۆیە گومان دەكرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش توشی كۆرۆنا بووبێت.
هەر یەكە لە دۆك كۆڵنیز، مات گایتس ئەو دوو كۆنگرێسمانە ئەمریكییەن كە توشی كۆرۆنا بوون و لە ئێستادا لە كەرەنتینەدان.