راپۆرت

رێککەوتنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و سعودییە، ئابوورییەکەی بەرەو کوێ دەبات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێککەوتنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و سعودییە، ئابوورییەکەی بەرەو کوێ دەبات؟
مەودا میدیا-


رێککەوتنی نێوان ئێران و سعوودیە
ڕێککەوتنی نێوان تاران و ریاز هۆکاربوو بۆ نەمانی نۆرە و ریزبەستنی خەڵک بۆ کڕینی دراوی ئەمریکی "دۆلار" لەبەردەم دوکانەکانی ئاڵوگۆڕکردن دراو لە ئێران.

دوای داڕمان و دابەزینی ریاڵی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی دوو هەفتە لەمەوبەر، کاتێک نرخی یەک دۆلار لە بازاڕەکانی ئێراندا نزیکەی 610 هەزار ڕیاڵی تێپەڕاند، تاران دوو ڕێککەوتنی واژۆ کرد کە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگیان لە گەڕاندنەوەی بەشی تمەنی ئێرانی پێکهێنا، ڕێککەوتنی ئاشتەوایی نێوان تاران و ریاز توانی بەشێک لە زیانەکانی ریاڵی ئێرانی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا قەرەبوو بکاتەوە لە کاتێکدا کە بەهای ریاڵ بەرامبەر بە دۆلارێک بەر لە ڕاگەیەندراوی رێککەوتنەکە یەکسان بوو بە 500 هەزار.

لەلایەکی دیکەوە رێککەوتنی نێوان تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو بۆ درێژەدان بە هاوکارییەکان لەسەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان پاڵنەرێکی بەهێز بوو بۆ بەرزکردنەوەی بەهای ریاڵی ئێرانی.

 
نەمانی قەرەباڵغی لەبازاڕی دراویی تاران بۆ کڕین وفرۆشتنی دۆلار و تمەن
ڕێککەوتنی نێوان تاران و ریاز بووە هۆی نەمانی ئەو قەرەباڵغییەی کە بۆ کڕینی دۆلار لەبەردەم دوکانەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراودا لە گۆڕەپانی فێردۆسی تاران دروستبووبوو.

لای خۆیەوە کامەران سوڵتانی زادە، ئەمینداری گشتیی سەندیکای ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران دەڵێت، ئەو رێککەوتنە هۆکار بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ریاڵی ئێرانی و پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی تمەن بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.

سوڵتانی زادە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە گرنگی ڕێککەوتننامەی ئێران و سعودیە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە ماوەی دوو مانگدا و ڕۆڵی لە بەرزبوونەوەی بەهای ریاڵی ئێرانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە بووە هۆی خواستی خاوەن تمەنە بیانییەکان بۆ ئەوەی ئەوەی هەیانبوو بیفرۆشن، لە کاتێکدا چالاکوانانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی خۆیان لە کڕین بە دوور گرت، لێرەوە دابینکردن لە خواست زیاتر بوو و نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی هاوتەریبدا دابەزی.

جگە لە بەرزبوونەوەی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار، نرخی ئەو کانزای زەردەش لە تاران دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، کە یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 گەیشتە ملیۆنێک و 976 هەزار ریاڵ، لە کاتێکدا نرخی یۆرۆ دابەزی بۆ 453 هەزار ریاڵ. 


پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی
پاش ئەوەی بەشێکی زۆری چاودێرانی ئێرانی هۆکاری دابەزینی بەهای تمەنیان بۆ ئابلۆقەی سیاسی و گرژیی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی گەڕاندەوە، بەڵام ئەو رێککەوتنانەی ئێران باردۆخەکەی کەمێک گۆڕی و بەهای دروایی ئێرانی گۆڕانکاریی بەسەردا هات.

لەو چوارچێوەیەدا محەممەد حسێن سەیف، بەڕێوەبەری کاروباری ئابوریی ئاژانسی مێهری ئێرانی، باشتربوونی بەهای تمەن وەک هیوایەک بۆ بازاڕەکانی ئێران لە بەرامبەر پێشهاتە ئەرێنییەکان لە گۆڕەپانی سیاسی گەڕاندەوە و ڕوونیکردەوە ئەو ڕێککەوتنانە موژدەی پێشکەوتنێکی ئابووری پێیە.

ئەو توێژەرە ئێرانییە هەروەها پێشبینی زیادبوونی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی لە دوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە کرد و جەختی لەوە کردووەتەوە کە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان وڵاتانی گەورەی ناوچەکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چانسی ئێران بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت بۆ چین.


سیستەمی پترۆ - یوان
لای خۆیەوە، سۆهراب رۆستەمی کیا، شارەزا لە کاروباری ئابووری، باسلە گرنگی ڕێککەوتنی ئێران و سعودیە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان بە نێوەندگیریی چین لە چوارچێوەی پەرۆشی پەکین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە هاوبەشی چین لەگەڵ تاران و ریاز سیستەمی "پترۆ-یوان" بەهێز دەکات واتا "نرخی نەوت بە یوان" لە قۆناغی داهاتوودا بفرۆشێت.

رۆستەمی کیا ڕوونیکردەوە لە ژێر ڕۆشنایی ناکۆکی نێوان تاران و واشنتۆن لە لایەک و کێبڕکێی توندی نێوان چین و ئەمریکا لە لایەکی دیکە، پەیوەستبوونی ئێران بە سیستەمی "پترۆ- یوان" دەبێتە هۆی ئەوەی تاران هەناردەی نەوتی بۆ چین زیاد بکات و لە هەمان کاتدا پێویستی بە دراوی ئەمریکی کەم بکاتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: وەلانانی ناکۆکیەکانی ئێران و سعودیە، ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی بچنە ناوگرووپی ئابووریی "بریکس". رونیشی کردەوە ئەگەر گروپی "بریکس پڵەس" دراوێکی یەکگرتوو بگرێتە بەر ئەمە کۆتایی بە هەژموونی دۆلاری ئەمریکا دەهێنێت لە ناوچەکە.

 
ژ.م
سەرچاوە: ئەلجەزیرە
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن