کوردستانی
کەشناسی: ئەم نەورۆزە دووربکەونەوە لە شوێنە بەرزەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت بە درێژایی رۆژانی نەورۆز ئەگەری هەورەتریشقە و بارانبارین هەیە، بۆیە واباشترە هاوڵاتییان دووربکەونەوە لە شوێنە بەرز و شاخاوییەکان.
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند "بەدرێژایی رۆژی نەورۆز واتە دووشەممەی داهاتوو ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواوەتی دەبێت، پێشبینی بارانبارین و هەورەتریشقە دەکرێت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا و کەشوهەواش کەمێک سارد دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکەمین رۆژی نەورۆز، زۆربەی کاتەکان ئەگەری بارانبارینی کورت خایەن هەیە، پێشبینیش دەکەین هەورەتریشقە و تەرزەی لەگەڵدابێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتووش واتە 22ی ئازار هەور و نیمچە هەور دەبێت و کەمتر باران دەبارێت بە بەراورد بە رۆژانی پێشووتری".
کەشناسیی هەرێم باس لەوەش دەکات "پێویستە هاوڵاتییان لە هەورەتریشقە دووربکەونەوە و روو نەکەنە ناوچە شاخاویی و بەرزەکان، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



