کوردستانی

کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا -
 
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت رۆژی 21ی ئازار کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەردەوامی دەبێت، هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارانی بەلێزمە روودەدات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئازاری 2023 پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا رۆژەکانی 20 و 21 و 22ی مانگی ئازار پڕ باران دەبێت و بەتایبەت رۆژی 21ی مانگ کە یادی نەورۆزە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم گەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارانی بەلێزمە روودەدات، ئەگەری بارینی تەرزەش لە هەنێک ناوچە لە ئارادایە ".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو "بۆ رۆژی چوارشەممەش واتە 22ی ئازار، بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین لاواز و مامناوەندە و کەشوهەوا ناسەقامگیردەبێت ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد


News

گرنگیی ژن لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

هێرۆخان؛ چاو و ویژدانی شۆڕش

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

٨ی مارتی ٢٠٢٤؛ رۆژی وەرچەرخان لە خەباتی ژنان

لەلایەن د.نازەنین عوسمان