جیهانی

ئیتاڵیا بەم شێوەیە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


   ئیتاڵیا بەم شێوەیە  رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە دەسەڵاتدارانی ئیتالیا رێوشوێنی تووندیان گرتوتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوادەکەن هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

یەکێک لەو هەنگاوانەی کە ئەمڕۆ ئیتالیا گرتویەتیەبەر داوایان لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە نەچنە دەرەوە و هاتووچۆ راگرن لە ترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاوەکو نەهێڵن ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو رێژەیەی ئێستا لە وڵاتەکەیان هەیە زیاتر بێت.

ئیتالیا دووەم گەورەترین وڵاتە لە دوای چین کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە، رۆژانە رێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو  زیاد دەکات و ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو وڵاتە دەگاتە 9172 کەس و ئەوانەشی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون ژمارەیان 463 کەسە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان