راپۆرت
هەدەپە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵوێستی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە هەڵوێستێکی نوێی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا راگەیاند کە بڕیار وایە 14ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت.
هەدەپە کە لە پلەی سێیەمی دەنگداندایە لە تورکیا رایگەیاند کە بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا نابێت.
شەش پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا جگە لە هەدەپە، کەمال کڵیچدار ئۆغڵویان کردووە بە بەربژێری خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا کە بڕیارە مانگی پێنجی ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، بەربژێریان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا پێویستی بە ئاشتەوایی هەیە نەک ململانێ، راشیگەیاند، دەیانەوێت کۆتایی بە سەردەمی ئەردۆغان بهێنن.
جێگەی باسە هەدەپە لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەساڵی 2015 بە بەدەستهێنانی 8.4 دەنگەکان توانی لەپلەی سێهەمدا خۆی ببینێتەوە.
ئاستی کاریگەری
چاودێران پێیانوایە هەدەپە دەتوانێت دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بگۆڕێت، هەروەها بەپێی راپرسییەکان پێشبینی دەکرێت ئەم هەڵبژاردنانە توندوتیژی لێبکەوێتەوە.
چاودێران پێیانوایە هەدەپە دەتوانێت دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بگۆڕێت، هەروەها بەپێی راپرسییەکان پێشبینی دەکرێت ئەم هەڵبژاردنانە توندوتیژی لێبکەوێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگای "تیم" بەلەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە ساڵی 2019 رایگەیاند، ئەم راگەیاندنە کاریگەری لەسەر ئەو کوردانە هەیە کە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پاڵپشتی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەیان کردووە، دەنگدەرەکانیش تاڕادەیەکی زۆر گوێ لە بڕیارەکانی پارتەکەیان دەکەن و پەیڕەو دەکەن.
جێگەی باسە حکومەتی تورکیا، پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بەوە تۆمەتبار دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە هەیە، کە گروپێکی چەکدارییە و لەلایەن ئەنقەرە و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانییەوە بە "تیرۆریست" ناودەبرێت.
لەلایەکی دیکەوە لەدوای ئەو زنجیرە دەستگیرکردنەی ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپە لەناو تورکیا، سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی ئەو پارتەش لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ەوە بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەی تیرۆریستی" زیندانی کراوە و تاکو ئێستا لە زینداندایە.
وەك هەدەپە بڵاویكردووەتەوە، دەمیرتاش لە زیندانەوە وتوویەتی "پێگەی یاسایی ئەو بۆ بەربژێربوون شیاو نییە، لەپشت ئەو ناوەوە دەوەستێت کە وەک بەربژێری هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی دیاریدەکرێت".
14ی ئایار هەڵبژاردنە لە تورکیا
سێ هاوپەیمانی لە توركیا ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا راگەیاندووە ئەوانیش "مەهەپە و ئەكەپە" بە سەرۆكایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی و بەهاوپەیمانیی جمهور خۆیان ناساندووە، هەروەها، شەش پارتی تر هاوپەیمانیی میللەتیان راگەیاندووە كە لە "ئی پارتی، جەهەپە، دەعوا، گەلەجەك، سەعادەت و دیموكرات" پێكهاتوون، لەلایەكی ترەوە "پارتی دیموكراتی گەلان و چەند پارتێكی تر، هاوپەیمانی رەنج و ئازادییان پێكهێناوە".

رۆژی ههینی 10ی ئاداری 2023، رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆک كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئهنقهره، واژۆی لهسهر مهرسومی كۆماری بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردن له رۆژی 14ی ئایاری 2023 كرد.
له رێورهسمێكدا كه ژمارهیهك له وهزیر و بهرپرسانی تورکیا ئامادەبوون، ئهردۆغان له وتهیهكدا هیوای سهركهوتنی بۆ پرۆسهی ههڵبژاردن خواست و داوای له هاوڵاتییانی وڵاتهكهی كرد ئهو رۆژه بچنه سهر سندوقهكانی دهنگدان و دهنگبدهن.
پێشتریش له رۆژی یهكشهممه 22ی كانوونی یهكهمی 2023، رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا رایگهیاند، 14ی ئایاری 2023، ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی و پهرلهمانی له توركیا بهڕێوه دهچێت.
سەرچاوە: فرانس پرێس
ژ.م
ژ.م