خولەکانی جیهان

گەڕانەوەی میسی لەسەر زاری هەموو بەرشەلۆنەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەڕانەوەی میسی لەسەر زاری هەموو بەرشەلۆنەیە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لەم ماوەیەی دواییدا دەنگ لەسەر گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی پاریس سان جێرماین بۆ بەرشلۆنە زیادی کردووە.

رۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" کە باس لە گەڕانەوەی میسی دەکات بۆتە لێوی هەموو کەسێک لە ناو بەرشەلۆنە چ نەوەکانی ئێستا و چ پێشتر یان بەرپرسەکان.

هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە بۆ خاوبوونەوەی پاریسە لە دانوستانە نوێکەیدا لەگەڵ میسی، دوای ئەوەی رەچاوی ئەوەی کرد کە پرسی ئیمزاکەی لە دوای مۆندیالەوە مسۆگەرە.

رونیشیکردەوە کاپتنەکانی بەرشەلۆنە سێرجی رۆبێرتۆ و تێر ستیگن و ئەلبا باسی گەڕانەوەی میسی و جوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەیان کردووە.

لە ژووری خۆگڕینی بەرشلۆنە یاریزانێکی دیار هەن کە هەمان شتی وەک لیوەندوسکی و پێدری و ئاراوجۆ لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەی ئەگوێرۆ تاوتوێ کردووە، دەرگاکانی بەرشلۆنە کراوەیە بۆ میسی، لیۆ دەزانێت کە ئێمە ئەومان خستە دڵی خۆمانەوە ئەمە بەشێکە لە دروشمی ئێمە.

جوردی ئەلبا ووتویەتی: دەمەوێت میسی بگەڕێتەوە، هاوکات ئاراوجۆ ڕوونی کردەوە: گەڕانەوەی میسی یارمەتیمان دەدات بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ.

پێدرییش دەڵڵێت: کاتێکی زۆر باشم هەبوو لەگەڵ میسی لە سەر و دەرەوەی تەختەکە،

بەهەمان شێوە لیوەندۆسکی لێدوانی دا و دەڵێت: میسی زۆر باشە لە تێپەڕینی پێشڕەویدا. نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام یاریکردن لەگەڵ لیۆ خەونێکە بۆ هەموومان.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن