گشتی

دەلاکەکەی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پارتەکەی ئەردۆغان خۆی بەربژێر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەلاکەکەی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پارتەکەی ئەردۆغان خۆی بەربژێر دەکات
مەودا میدیا-

دەلاکەکەی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت "20 ساڵە لەناو پەرلەمانی تورکیا دەلاکم و ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی تورکیا خۆم بەربژێربکەم"، بەپێی زانیارییەکان لەسەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەکەپە، خۆی بەربژێر دەکات.

مومتاز ئەرسەلان، دەلاکی پەرلەمانتارانی تورکیا رایگەیاند "من لەناو جەرگەی سیاسەتدام، چونکە دەلاکی پەرلەمانتارانی تورکیام لەناو پەرلەمان".

ئەرسەلانی دەلاک دەشڵێت "لە ساڵی 2003ەوە لە پەرلەمانی تورکیا بوومەتە دەلاک، ماوەیەک سەرۆکی دەلاکەکان بووم، دەلاکیم بۆ هەریەک لە سلێمان دیمیرل، بوڵنت ئەجەڤید، نەجمەدین ئەربەکان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکان کردووە".

مومتاز ئەرسەلان دەڵێت "لە ساڵی 1984 لە ناو پارتی رەفاهەوە دەستمانپێکرد، مامۆستاکەم نەجمەدین ئەربەکان بۆ هەندێک کار رایسپاردین، بە باشترین شێوە کارمان کرد، بەو شێوەیە هاتینە ناو دنیای سیاسەت و لەگەڵ بەرژەوەندیی نەتەوەییدا گەشەمان بە خۆمان دا، ژیانی سیاسیم بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە لەبەرئەوەی کەوا من کاری دەلاکی دەکەم، بەڵکو مانای ئەوەیە من سیاسەت دەکەم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "من بڕیارمداوە، رەزامەندیی گەورەکەشمم بەدەستهێناوە، ئێستاش داوا لە گەل دەکەم دەنگم بۆ بدەن، هیچ گومانتان لەوە نەبێ کە دەبمە نوێنەرێکی باشی پارتەکەم و سەرۆکەکەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، دڵنیام بەسوود دەبم".

لەبارەی کێشە و گرفتەکانی دەلاکخانە و دەلاکەکانەوە، مومتاز ئەرسەلان دەڵێت "ئەگەر بوومە ئەندامی کۆمەڵەی نیشتیمانی گەورەی تورکیا، ئەوا بە باشترین شێوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکەم و هاوکاریان دەبم و بە باشترین شێوە نوێنەرایەتییان دەکەم".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن