راپۆرت

چی دەزانن دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە و بوونی وڵاتانی بیانی لە سوریا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی دەزانن دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە و بوونی وڵاتانی بیانی لە سوریا؟

مەودا میدیا-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە و بارەگای  هێزەکانی سەر بە ئێران لە رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون تا ئێستا گەیشتووەتە 19 کەس. ئەمە کوشندەترین هێرشی ئەمەریکایە لەم ساڵانەی دواییدا کە بۆ سەر هێزە هاوپەیمانەکانی ئێران لە سوریا کرا بێت.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئەمەریکییەکان، هێزەکانی سەر بە ئێران لە سەرەتای ساڵی 2021 وە نزیکەی 80 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

چیرۆکی هێرشەکانی ئەم دواییە لێرەوە دەستی پێکرد، کاتێک لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی پێنجشەممە 23ی ئازاری 2023، لە پارێزگای حەسەکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی "هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش"، لەو هێرشەدا بەڵێندەرێکی ئەمەریکی و کەسێکی دیکە کوژران و پێنج سەربازی ئەمەریکیش برینداربوون.

ئەو هێرشانە بووە هۆی توڕەیی بەرپرسانی ئەمەریکا و رەخنەی ناوخۆیی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئیدارەی بایدن لە گەڵ ئەم پرسەدا.

لەکۆتاییدا لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی24ی ئازاری 2023، ئەمەریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، بە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 15 هێرش دەکاتە سەر "دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران" لە رۆژهەڵاتی سوریا. 

دوابەدوای هێرشەکەی ئەمەریکا جارێکی دیکە سێ هێرشی دیکە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە سوریا ئەنجامدرا.

دەوترێت لە یەکێک لەو سێ هێرشەدا سەربازێکی ئەمریکی بریندار بووە، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ئێران، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی واشنتۆن بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئەوەی دەوترێت هیچ راست نییە و تۆمەتەکانی ئەمەریکای سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی سوریا رەتکردەوە.

ئێران و بوونی هێزی سەربازی لە دێرەزوور
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی "Jesour llelderasat" کە بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە، ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ساڵی 2021 لە نێو هەموو هێزە بیانییەکان لە سووریا زۆرترە و لە ئێستاشدا زیاتر بووە. بەو پێیە تا سەرەتای ساڵی 2022 هێزەکانی ئێران 333 خاڵی سەربازی و ئەمنییان لە سوریا بەدەستەوە بووە کە بریتی بوون لە 186 بنکەی سوپای پاسداران و 80 بنکەی حزبوڵا و 67 بنکەی هاوبەش.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی سوپای پاسداران له سەرەتای ساڵی 2022 پێگەی سەربازی خۆی له باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەسکه زیاد کردووه . بەهەمان شێوە ئێران بە دامەزراندنی خەڵکی ناوچە سوورییەکان لەناو گروپە میلیشیاکاندا پێگەی خۆی لە پارێزگای دێرەزوور بەهێزتر کردووە. بەپێی راپۆرتی واشنتۆن پۆست لە 28ی ژانویەی 2022، چەکدارانی بیانیش لەوانە ئەفغانی و پاکستانی لەم گروپانەدا دامەزراون.

هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی 2021 و سەرەتای ساڵی 2022 زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێزانەی کە وەفادارن بەرامبەر ئێران لە ناوچەکە، ئێران بوونی سەربازیی خۆی لە پارێزگاکانی باشووری سوریا زیاد کردووە، لەوانە پارێزگاکانی درعا، سویدا و قەنیترە.

بەگوێرەی راپۆرتی "جسور ولدراسات"، ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان لە ناوچەکەدا لە 40 بنکەی سەربازی و ئەمنی بۆ 88 بنکە تا مانگی ئابی 2021 زیادی کردووە.

کامانەن ئەو ئەکتەرانەی لەناو سوریا پێگەی سەربازییان هەیە؟
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆماری عەرەبی سوریا لە مانگی شوباتی 2022 رایگەیاند، هێزی سەربازی پێنج وڵاتی بیانی  لەوانە "ئێران، رووسیا، تورکیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل" هەروەها گروپە چەکدارە میلیشیاکان و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سوریا بوونیان هەیە. ئەو ناوچانەی هەژموونی رووسیا و ئێرانی لەسەرە دەتوانرێت وەک گروپێک پۆلێن بکرێت، واتە "ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئەسەد".

لەلایەک حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لەگەڵ هاوپەیمانەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە 85 وڵات  تێدا ئەندامن ناکۆکن، جگە لە هاوپەیمانان و ئەسەد لەگەڵ تورکیا و ئیسرائیلیش کە هەردووکیان بەشێک لە سوریایان داگیرکردووە ناکۆکە و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان هەیە.

لە لایەکی دیکەوە و لە گۆڕەپانی ناوخۆدا، بەشار ئەسەد لەگەڵ هاوپەیمانەکانی "حزبوڵڵای رووسیا و لوبنان و میلیشیا شیعەکانی دیکە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن" لە ململانێ چەکدارییە ناوخۆییەکان دژی گروپە چەکدارەکانی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد بەشدارن و رووبەڕوویان دەوەستنەوە.

بە دڵنیاییەوە مۆسکۆ و تاران هەمیشە لە سوریادا هاوئاهەنگی تەواویان نییە، بەڵام هەردووکیان جەخت لەسەر پاراستنی رژیمەکەی بەشار ئەسەد دەکەنەوە و لەو بابەتەدا کۆکن.

هێزەکانی رووسیا لە سوریا دوای شەڕی ئۆکرانیا
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس رووسیا تا مانگی شوباتی 2022 نزیکەی 63 هەزار سەربازی لە سوریا جێگیرکردووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە شەڕی ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر دۆخی هێزەکانی رووسیا لە سوریا نییە و هەرجۆرە شکستێکی سوپای رووسیا لە ئۆکرانیا نەک تەنها کاریگەری لەسەر پڕۆژەی هاوبەشی ئێران و رووسیا لە سوریا، بەڵکو کاریگەری لەسەر زۆرێک لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دیکەشیان دەبێت.

راستەوخۆ دوای دەستپێکردنی هێرشی سەربازی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، فەوجەکەی هێرشی سوخۆی 25 سوریای بەجێهێشت. لە نێو گۆڕانکارییە هەواڵییەکانی دیکەدا، رۆشتنی سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکەی ئاسمانی ئێس 300ی ئاسمانی لە مانگی ئابی 2022 لە سوریاوە بوو و مەبەست لێی مەشق و راهێنانی هێزە سوورییەکان بوو.

دابەشبوونی خاک و بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە
دابەشبوونی خاکی سوریا بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە وایکردووە، یارمەتیگەیاندن و دابینکردنی فریاگوزاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە باردۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە. ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا کە زۆرترین زیانی بوومەلەرزەیان بەرکەوتووە، لەژێر کۆنترۆڵی هێزە یاخیبووەکاندایە و حکوومەتی سووریاش لە مێژە رێگەی چوونە ناو ئەم ناوچەیەی سنووردار کردووە. لە ئەنجامدا، ناچار بوو هاوکارییە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە رێگەی تاکە رێڕەوی نێوان سوریا و تورکیا کە بە دەروازەی "باب لهەوی" ناسراوە، بگوازرێنەوە. لە 10ی شوبات، حکومەتی سوریا رایگەیاند، رێگە بە گروپە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان دەدات بچنە ناوچەکانی ژێر دەستی یاخیبووان لە سوریا و لەو رێگەوە یارمەتییەکانی خۆیان بە لێقەوماوان بگەیەنن.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان